کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٠ ملیۆن کەس لە ئێراندا ئاویان دەست ناکەوێت

12:27 - 20 گەلاوێژ 2720

جێگری وەزیری وزەی ڕێژیم ڕایگەیاندووە ١٠ ملیۆن کەس لە گوندەکانی ئێراندا دەستپێڕاگەیشتنیان بە ئاوی بەردەوام نییە.

"قاسم تەقی‌زادەی خامسی" جێگری وەزیری وزەی ڕێژیم ڕایگەیاندووە ١٠ ملیۆن کەس لە گوندەکانی ئێراندا دەستپێڕاگەیشتنیان بە ئاوی بەردەوام نییە و هۆکاری سەرەکی، بەربڵاویی گوندە دوورەدەستەکانە.

خامسی وتوویەتی نزیکەی ٦ هەزار گوندی ژێر ٢٠ بنەماڵە هەیە کە بەشێوەی تانکر ئاویان بۆ دەچێت کە دەبێت بۆ ئەو کەسانەش ڕێگاچارەیەک بدۆزرێتەوە.

لە ئێراندا لەماوەی ئەمساڵدا بەتایبەت کێشەی کەمئاوی و بێئاوی بەرۆکی سەرجەم شارەکانی ئێران و کوردستانی گرتەوە و بوو بەهۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵک.

تەنانەت لە شارەکانی باشووری ئێراندا خەڵک بەهۆی بێئاوی دەستیان دایە ناڕەزایەتی و تەنانەت ڕێژیم خەڵکی لەسەر ئەو داوایە سەرکوت کرد.

هەروەها ماوەی نزیک بە یەک مانگە کە ڕێژیم ئاوی لە زۆربەی شار و پارێزگاکانی کوردستان و ئێراندا جیرەبەندی کردووە و کونترۆڵی بەکارهێنان دەکات.

ڕێژیم بێکیفایەتییەکانی خۆی بەنیسبەت دابینکردنی ئاو بۆ شار و پارێزگاکانی ئەو وڵاتەی خستووەتە ئەستۆی هەڵکەوتەی جوغرافیایی و دوورەدەستیی گوندەکان و هەروەها بەکارهێنانی زۆری ئاو.