کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٣ منداڵ لە کرماشان بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

13:19 - 31 خەرمانان 2720

دوای کرانەوەی قوتابخانەکان بە بڕیاری بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بێ ئەوەیکە ڕێکارە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگیرێن، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٣ منداڵ لە کرماشان بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان بەنیسبەت تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو منداڵان، وتوویەتی، هەتا ئێستا ١٧٨ منداڵ لە کرماشان تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە کە ١٣ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

''محەممەد ئیبراهیم شەکیبا'' باسی لەوە کردووە کە تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لەو پارێزگایە لە دۆخێکی خراپدایە و دەبێ دایک و بابی منداڵان هان بدەین کە منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە نەنێرنەوە و لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە درێژە بە خوێندن بدەن.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە کاتی کرانەوەی قوتابخانەکان، زۆرێک لە بنەماڵەی قوتابییان ناڕزایەتییان دەربڕیبوو، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم لەسەر ئەو بڕیارە نابەجێیە داکۆکییان کردووە.