
پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی مێرمنداڵان لە ئێران هەتا دێت ڕوو لە زیادبوونە و ئەم کارە کێشەگەلی جۆراوجۆری لێدەکەوێتەوە.
ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران باس لەوە کردووە زیاتر لە ٧ هەزار کچی ژێر تەمەن ١٤ ساڵ، لە ساڵی ڕابردوودا ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە.
هەروەها لە مەودای نێوان ساڵەکانی ٩٥ هەتا ٩٨ نزیک بە ١٣ هەزار کچی تەمەن ژێر ١٤ ساڵ و ١٠٠ حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی کوڕانی تەمەن ژێر ١٥ ساڵ لە ئێراندا تۆمار کراوە.
پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی منداڵانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ و بە تایبەت منداڵبوون لەو تەمەنە بۆ کچان زیانی قەرەبوونەکراوی لێدەکەوێتەوە.