کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵان لە گوندی "ولەژێر"ی مەریوان وانەی زمانی کوردی دەخوێنن

10:35 - 7 سەرماوەز 2721

منداڵانی گوندی "ولەژێر" سەر بە شاری "مەریوان" بە سەرپەرستیی مامۆستاکەیان، کتێبی کوردیی بەرهەمی مامۆستا "عومەر محەممەدیـ"ـیان بۆ دابین کراوە و وانەی زمانی کوردی دەخوێنن.

ئەو قوتابییانە لە پەنای وانە فەرمییەکانیان وەکوو وانەی ئازاد لە قوتابخانە فێری نووسین و خوێندنەوە بە زمانی کوردی دەکرێن.

منداڵانی کوردستان بەهۆی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران ناتوانن لە قوتابخانەکان جگە لە زمانی نەتەوەی سەردەست زمانی خۆیان بخوێنن، هەر بۆیە چالاکان و مامۆستایانی دڵسۆزی زمان و ئەدەبی کوردی هەوڵ دەدەن منداڵانی کورد لەگەڵ زمانەکەیان ئاشنا بکەن.