کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵانی کار لە پارێزگا پەڕاوێزخراوەکان زیادی کردووە

10:40 - 7 رێبەندان 2720

سەرۆکی بیهزیستی پارێزگای لوڕستان وتوویەتی؛ منداڵانی کار لەو پارێزگایە بوونیان هەیە کە زۆرترینیان تایبەت بە پارێزگای "خوڕەم ئاباد" و "بروجرد"ە.

"کەرەم یاری"  نوێنەری " وەلی فەقیهـ" لە لوڕستان باسی لەوە کردووە کە منداڵانی سەر شەقام دیاردەیەکی ئازاردەری کۆمەڵایەتییە و ئەو منداڵانە سەردەمێک لە ژیانی خۆیان لە سەر شەقامدا بەسەر دەبەن.

ناوبراو هەژاری و نیشتەجێبوون لە قەراخی شارەکان و تووشبوون بە ماددە سڕکەرەکانی بە هۆکارە گرینگەکانی دروستبوونی منداڵانی سەر شەقام وەسف کردووە و باسی لەوە کردووە بۆ پێشگرتن لە زیادبوونی منداڵانی کار پێویستە کار لەسەر بەهێزکردنی خێزانەکان بکرێت .

بەپێی بڕیاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مافی منداڵان، کەسانی ژێر ١٨ ساڵ بە منداڵ دێنە ئەژمار و حکوومەتەکان ئەرکە لەسەر شانیان خاوەنداریەتی لەو منداڵانە بکەن.

هاوکات دەبێ حکوومەتەکان هەنگاوی جیددی و پڕۆژەی پەروەردەیی تۆکمە بۆ منداڵان دابڕێژن بۆ ئەوەی لە هەر جۆرە خەسارێکی کۆمەڵایەتی پارێزراو بن.