کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵانی کورد لە ئۆلەمپییادی "هونەر و وەرزشـ"ـی ئامریکا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە

12:21 - 21 پووشپەڕ 2721

سێ منداڵی کورد لە شەشەمین ئۆلەمپییادی "هونەر و وەرزشــ"ـی ئامریکا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.

"سۆگوڵ فەتاحی" تەمەن ١٢ ساڵانە خەڵکی کرماشان "ڕاستین جافری" تەمەن ٨ ساڵ خەڵکی "لوڕستان" و "هەستی عابدی" ٩ ساڵانە خەڵکی "بۆکان" توانیویانە لە شەشەمین کێبڕکێیەکانی ئۆلەمپییادی "هونەر و وەرزش" کە لە "واشنتۆنـ"ـی ئامریکا بەڕێوە چووە خەڵات بەدەست بێنن.

ئەو ئۆلەمپیادە ساڵی ٢٠٢٠ لە "واشنتۆن" بەڕێوە چووە و ئەو منداڵانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناردنی نەقاشی لەو کێبڕکێیانەدا بەشدارییان کردبوو.