کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵانی کوردستان بە پیرۆزییەوە دەڕواننە ئاڵای کوردستان

13:39 - 28 خاکەلێوه 2720

منداڵانی بۆکان بە کێشانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە قوتابخانەکان خۆشەویستیی خۆیان بە نەتەوە، نیشتمان و ئاڵاکەیان دەربڕی.

لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بۆکان کە وانەکان بە شێوەی ئانلاین دەوترێتەوە مامۆستای قوتابخانەکە داوای لە قوتابییەکان کردووە کە ئاڵای وڵاتی ئەو تیمە فووتباڵییەی کە خۆشیان دەوێت بیکێشنەوە کە زۆربەی قوتابییەکان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان کێشاوەتەوە.

ئەم کارەی قوتابییانی کوردستان ئاماژەیە بەوە کە ئەم نەوە و جیلی نوێیەی نەتەوەکەمان بەنیسبەت گەل و نیشتمانەکەیانەوە چاو کراوەن و بە هەستی نەتەوەییەوە پەروەردە دەکرێن.

لەژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هەموو مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد پێشێل دەکرێت و هێما نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کوردستان لەسەر دەسەڵاتی پاوەنخوازیی خۆیان بە مەترسی دەزانن.