کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێکی بۆکانی لە کێبڕکێی جیهانیی شەتڕەنجدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

12:05 - 7 بانەمەڕ 2721

"سرووش ڕەوشەنی" شەتڕەنجبازی بۆکانی لە یازدەهەمین خولی کێبڕکێیەکانی جیهانی کە بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو توانی پلەی قارەمانیی بەدەست بێنێت.

ماڵپەڕی بەڕێوەبەری ئەو کێبڕکێیە وێنەی "سرووش ڕەوشەنی" لەسەر پرۆفایلی خۆی داناوە.

ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی ٥٠ وڵاتی جیهان و زیاتر لە ٢٠٠ بەشداربوو لە وڵاتانی جیاواز بەڕێوە چوو.