کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێک توانی بڕواتە قۆناغی کۆتایی فیستیڤاڵی وێنەگریی ئیسپانیا

14:43 - 7 رێبەندان 2720

" ئاریان نەسروڵڵاهی" منداڵێکی کورد بە ناردنی وێنەی خۆی بە جلوبەرگی کوردییەوە توانی بچیتە قۆناغی کۆتایی فیستیڤاڵی وێنەی "جالۆن ئانجلـ"ـی ئیسپانیا.

ئەو فیستیڤاڵە بۆ شەشەمین ساڵی بەردەوام بۆ ڕێزگرتن لە وێنەگریی "جالۆن ئانجل" بەڕێوە چوو.

وێنەی هەڵبژێردراو لە نێوان باشترین وێنەی نێردراوی ئەو فیستیڤاڵە خەڵاتیان پێ دەبەخشرێت.

لەو پێوەندییەدا "سالار ئەرکان" وێنەگرێکی کوردی خەڵکی سنە لە سەبکی "فاین ئارت" لە پێشانگای " EOD " ٢٠٢١  لە شاری "فلۆریدا"ی ئامریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

پێشانگای " EOD " ٢٠٢١ی ئامریکا لە سەرەتای مانگی بەفرانبار لە شاری فلۆریدا هەتا سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ بۆ ماوەی ٧٢ ڕۆژ وێنەی وێنەگرەکانی لە سەر "جیاوازییەکان"  لە پارکی "ساراسوتا"ی فلۆریدا کردووەتەوە و ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار خوازیاری هەیە.  

"سالار ئەرکان" جەختی کردەوە مەبەست لەو کێبڕکێیە ئەوەیە کە تەواوی خەڵکی جیهان نرخی جیاوازییەکان بزانن و لە قازانجەکانی ئاگادار بنەوە.