کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێکی کورد لە کێبڕکێی نیگارکێشی لە ژاپۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا

18:31 - 11 خەرمانان 2721

کچە کوردێکی خەڵکی "پیرانشار" لە کێبرکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی ژاپۆن دیپڵۆمی شانازیی  بەدەست هێناوە.

"نیلووفەر ئەفشاری" تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی "پیرانشار" سەر بە پارێزگای "ورمێ" لە ٢١ـەمین کێبڕکێیەکانی نێودەوڵەتیی "جی کیو ئای" کە لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە چووە توانیویەتی دیپڵۆمی شانازیی ئەو کێبڕکێیانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کێبڕکێیانە بە بابەتی "زەوی لە ساڵی ٢٠٣٠"دا لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوە چووە و ١٤ هەزار و ٦٨٩ بەرهەم لە ٨٠ وڵاتی جیهان بەشداری ئەو کێبڕکێیانە بوونە.

لەو کێبڕکێیانەدا ٨ منداڵی هونەرمەند لە کوردستان و ئێراندا توانیویانە خەڵاتی دیپڵۆمی شانازیی ئەو کێبڕکێیانە بۆ خۆیان بەدەست بێنن.