کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێکی کورد پاڵەوانیەتیی کێبڕکێی شەترەنجی ئاسیای بەدەست هێنا

17:03 - 11 خەزەڵوەر 2721

لە کێبڕکێیەک بە بەشداریی ٩٠٠ یاریزان کە لە ئاستی ئاسیادا بەڕێوە چوو، "پایار شەمسی" تەمەن ٧  ساڵ و یاریزانی شەترەنج، خەڵکی شاری "بۆکان" سەر بە پارێزگای "ورمێ"، توانی لە ٩ یاریدا ٧.٥ پوانی ئەو یارییە بەدەست بهێنێت.

"شەمسی" توانی لە ڕکابەرەکانی یاریی شەترەنجی وڵاتانی چین، سەنگاپوور، قەزاقستان، ڤییەتنام و تایوان بباتەوە و پلەی چوارەمی ژێر ٨ ساڵی ئاسیا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو منداڵە کوردە هەروەها لە ساڵی ١٣٩٧یـشدا لە کێبڕکێیەکانی قارەمانیەتیی ئاستی ئێران و لە ڕیزی منداڵانی تەمەن ژێر ٦ ساڵ پلەی قارەمانیەتیی بەدەست هێنابوو.