شانۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌حاڵێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت که‌له‌هه‌موو بوارێکهوهبۆ رێژیمی ئیسلامیی و ده‌سه‌ڵاتدارانی، بۆتهگرێ و کێشه‌یه‌کی نوێ کهئاکامهکهی نه‌بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و نهتهنانهت بۆ خه‌ڵک و نه‌یارانیش روون نییه‌و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆرهقهیرانێک بۆ رێژیم له‌ئاکامی ئه‌و پرۆسه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
لهئێستاوهرێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیارهبهروهوڕووهکهئاخۆ ده‌بێ هه‌وڵ بدات بۆ پیشاندانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی، خه‌ڵک هان بدات بۆ به‌شداریی زیاتر له‌سه‌ر سندووقه‌کان، یان پێش به‌له‌ده‌ست چوونی کونترۆڵی بارودۆخه‌که‌و چوونه‌سه‌ری هه‌یه‌جاناتی سیاسی له‌کۆمه‌ڵگادا بگرێت و هه‌ڵبژاردنێکی سارد و سـڕ رازی بێت.
هه‌ر بۆیهههڵسوکهوتی سیاسیی رێژیم له‌نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا جۆرێک سه‌رلێشێواوی و بێ سه‌روبه‌ره‌یی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شانۆی هه‌ڵبژاردندا ده‌بینرێت. له‌ساڵانی رابردوودا باو بوو که‌رێژیم له‌به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵی ده‌دا وا نیشان بدات کهکهشێکی کراوه‌ی سیاسی له‌ئارا دایه‌و به‌و جۆرهزۆرینهی بێده‌نگی کۆمه‌ڵگا هان بدات بۆ راکێشانیان بۆ لای سندووقه‌کان. هه‌روه‌ها له‌هه‌موو بوارهکانهوهرێژیم سیاسه‌تێکی یه‌کده‌ست و هاوئاهه‌نگی بۆ به‌شداری کردنی زیاتری خهڵکلهو کایهبێئهنجامهدا پێڕه‌و ده‌کرد.
به‌ڵام لهشانۆسازیی ئه‌مجاره‌دا شپرزه‌یی و بێبه‌رنامه‌یی سیاسی به‌سیمای گشتیی رێژیمهوهدیارهو ده‌کرێ دۆخی قه‌یران لێدراوی نێوخۆی رێژیم له‌په‌رته‌وازه‌یی هێزه‌کان و هاوئاراستهنهبوونی به‌رنامه‌کانیدا ببینێته‌وه.
لهلایهکهوهزۆربهی هێزهنێوخۆییهکانی سهربهباڵهکانی رێژیمیش که‌وتوونه‌ته‌به‌ر گیووتینی شوورای نیگابان، یان له‌رووی ناچارییهوهرێگای ته‌حریم یان کشانه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنیان گرتۆته‌به‌ر و له‌لایه‌کی دیکهوهرێژیم بۆ نیشان دانی بوونی کێبـڕکێی سیاسی و جۆراوجۆیی فراکسیۆنه‌کانی مه‌جلیسی داهاتوو، ته‌نیا باڵی خۆی که‌له‌ئێستادا بۆی ماوه‌ته‌وه‌و به‌سه‌ر چه‌ند کۆتله‌و باڵ و جه‌معیه‌تی کاتی و رواڵه‌تیدا به‌شبه‌ش کردووه‌و به‌رده‌وام وا نیشان ده‌دات که‌ده‌یان حیزب و رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی سیاسی به‌به‌رنامه‌و مانیفێستی تایبه‌تی خۆیانه‌وه، لیستی خۆیان پێشکه‌ش کردووه‌و چاوه‌ڕوانی کێبـڕکێیهکی سیاسیی ئازاد و هه‌ڵبژاردنێکی زیندوو ده‌کرێت.
لهلایهکهوهخامنهیی به‌بیانووی ساڵـڕۆژی هاتنه‌سه‌رکاری رێژیمه‌که‌ی، لێبوردن بۆ کۆمه‌ڵێک لهبهندکراوان ده‌رده‌کات کۆمه‌ڵێک له‌زیندانیانی سیاسیی ناسراو، بۆ چه‌واشه‌کردنی بیرورای گشتی (هه‌ر چه‌ند به‌شێوه‌ی کاتی) ئازاد ده‌کات و یان گوشاره‌کان بۆ سه‌ریان که‌م ده‌کاته‌وه، کهپێدانی مۆڵه‌تی سه‌ردانی به‌ڕێز موحه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، تێکۆشه‌ری به‌ندکراوی کورد لهبنهماڵهو کچهنهخۆشهکهی یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه‌یه، له‌لایه‌کی دیکهوهکۆمهڵێکی دیکهبهبیانووی جۆراوجۆری وه‌کوو هه‌وڵدان بۆ تێکدانی هه‌ڵبژاردن دهسبهبهر و ره‌وانه‌ی سیاچاڵه‌کان ده‌کرێن هه‌تا خه‌ڵک له‌ئاکامی به‌شداری نه‌کردن و ته‌حریم بتۆقێنن، یان لهشووش و حهمیدییهو کوردستان و ئازه‌ربایجان شه‌پۆلی سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگ به‌رینتر ده‌که‌نه‌وه.
له‌وه‌ها حاڵه‌تێکدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ستراتیژیی ئابووری و مودیریه‌تیی که‌لان و دیپلۆماسیی ئه‌تۆمی و به‌شێکی دیکهلهگرینگترین لایه‌نه‌کانی سیستمی سیاسی رێژیمیش کهوتوونهتهژیر کاریگه‌ریی ئه‌و دۆخه‌و هه‌روه‌ها بێنه‌وبه‌ره‌ی تاقمهپاوانخوازهکانی رێژیم که‌ئیستا به‌هۆی سڕینه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌کی رکه‌به‌ره‌کانیان له33 ساڵی رابردوودا ته‌نیا ماونه‌ته‌وه‌و کهوتوونهتهخۆخۆری و قامک راوه‌شاندن له‌یه‌کتر.
تاقمهمافیاییهکانی رێژیم کهههرکامهیان به‌شێک له‌ئابووری و سیاسه‌تی ئێرانیان بۆ خۆیان مۆنۆپۆل کردووه، (به‌هۆی فه‌رهه‌نگێکی سیاسیی زاڵخوازانهو ته‌ک جه‌مسه‌ری که‌پێی راهاتوون) ئێستا ته‌حه‌مولی یه‌کتریان نه‌ماوه‌و وه‌کوو گورگی برسی لهقهفهسێکدا کهوتوونهتهههڵدڕینی یه‌کتر. مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی (وه‌ک له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌و تاقمانهدهردهکهوێت) شوێنی پاکانهحیسابی کۆتایی ئه‌م تاقمانهلهگهڵ یه‌کتر ده‌بێت و هه‌وڵه‌کان بۆ سـڕینه‌وه‌ی یه‌کتر له‌وێدا چـڕتر ده‌بێته‌وه.
له‌لێدوانی یه‌کێک له‌به‌رپرسانی سپای پاسداران لهقهزویندا، ساڵی 1391 به‌ساڵی خوێنین و له‌شکه‌ر کێشیی خیابانی له‌سه‌ر ئاکامی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس له‌قه‌ڵه‌م درابوو. هه‌روه‌ها خامنه‌یی، رێبه‌ری رێژیم، لهلایکهوهههڕهشهی لابردنی یه‌کجاریی پۆستی سه‌رکۆماری ده‌کات و له‌لایه‌کی دیکهشهوهوێڕای پێداگری له‌سه‌ر گرینگی پێگه‌ی مه‌جلیس، له‌زاری ده‌مڕاسته‌کانی خۆیه‌وه(وه‌ک کازم سدیقی گوتارخوێنی هه‌ینیی تاران) راده‌گه‌یه‌نێت کهمهجلیسی داهاتوو ده‌بێت باسکی رێبه‌ری و سهربهبهیتی رێبه‌ری بێت، ئه‌مه‌به‌و واتایهیهکهخامنهیی ده‌یه‌وێت پۆستی سه‌رکۆماری و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له‌کۆڵی خۆی و رێژیمه‌که‌ی بکاته‌وه‌و مه‌جلیسیش راسته‌وخۆ بکاتهمهجلیسی مهشوهرهتیی خۆی (که‌لێره‌دا ئیتر پێویست بهشوورای نیگابانیش که‌متر ده‌بێته‌وه)، هه‌روه‌ها خامنه‌یی به‌ئه‌ندامانی مه‌جلیسی خوبرهگانیش رایگهیاندووهکهئێوهبۆتان نییهلهوردهکارییهکاندا لێم بپرسنه‌وه(مه‌به‌ست لهوردهکارییهکان، هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کی خۆی و که‌سانی سهربهبهیتی رێبهرییه). کهواتهخامنهیی ده‌یهه‌وێ ئیراده‌ی سوڵتانیی خۆی راشکاوانه‌تر له‌بواری کرده‌وه‌دا بسه‌پێنێت و رێژیم یه‌کده‌ستتر بکاته‌وه، به‌ڵام بۆی کۆ نابێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ده‌ستیان به‌تاڵ نییه‌و ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ر جاره‌و به‌کۆمه‌ڵێک په‌روه‌نده‌ی بن باخهڵیهوهبهسووکهههڕهشهیهک پاشه‌کشه‌یان پێ ده‌کات و به‌و جۆره‌ی که‌هه‌تا ئێستا نیشانی داوه، ئامادهنییهبه دڵخوازی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه. ئه‌حمه‌دی نژاد و تاقمی پاڵپشتی ئه‌و لهسپای پاسداران‌دا ئه‌گه‌ر چی لهپاسیڤ بوون و بێکه‌ڵکی مه‌جلیس له‌م رێژیمه‌دا ئاگادارن، به‌ڵام وه‌کوو یه‌کێک له‌دامه‌زراوه‌کانی سیستمکهخاوهن پێگه‌یه‌کی یاساییه، نایانهه‌وێ دوو ده‌ستی پێشکه‌شی رکه‌به‌ره‌کانیان بکه‌ن. هه‌ر بۆیهمهجلیسی ئهمجارهلهژێر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی تاقمه‌کانی رێژیم له‌یه‌کتر و زاڵبوونی سێبه‌ری قه‌یران و شه‌ڕی ده‌ره‌کی و ئاڵۆزی و بشێوی نێخۆییدا ده‌ره‌تانی تاقی کردنه‌وه‌و ده‌رخستنی هیچ جۆرهبۆچوونێکی دیکه‌ی تێدا نییه‌و به‌ده‌ر له‌سه‌رخستنی تاقمێکی پاوانخواز به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا، هیچ ده‌سکه‌وت و دیارییه‌کی بۆ خه‌ڵک و لایه‌نه‌سیاسییه‌کان لهههنبانهدا نابێت.