کوردستان میدیا: محه‌ممه‌د مێهدی زالیه، زیندانی سیاسیی کورد له زیندانی گه‌وهه‌ر ده‌شتی که‌ره‌ج گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی له ئێران، رێکه‌وتی ١٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، زیندانییه‌کی سیاسیی کورد به‌ناوی محه‌ممه‌د مێهدی زالیه پاش ٢١ ساڵ زیندان، گیانی خۆی له ده‌ست دا.
مێهدی زالیه، به هۆی ئازار و ئه‌شکه‌نجه له زیندانه‌کانی ورمێ و زیندانی گه‌وهه‌ر ده‌شتی که‌ره‌ج، تووشی نه‌خۆشی‌گه‌لێکی جۆراوجۆر ببوو، که له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه هیچ هه‌وڵێک له‌مه‌ڕ چاک بوونه‌وه‌ی نابراو نه‌ده‌درا.
مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتیلاعات به دروست کردنی به‌ربه‌ست بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشیی میهدی زالیه که بارودۆخی ناوبرا گه‌یشته دۆخێکی هه‌ستیار و له ئاکامیشدا هه‌ر له زیندان گیانی خۆی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هرانا، محه‌ممه‌د مێهدی زالیه له‌لایه‌ن سییه‌کانییه‌وه تووشی کێشه و گرفت بووه و هه‌روه‌ها برینداری کیمیابارانه‌کانی شه‌ڕی ئێران و عێراق بووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ناوبراو چه‌ندین جار داوای مه‌ره‌خه‌سیی ده‌رمانیی کردووه که له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ئه‌و داخوازییه ره‌ت کراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ، له یه‌ک مانگی رابردوودا ١٠ هه‌تا ١٥ زیندانی سیاسی له زیندانه‌کانی ئێران گیانیان له ده‌ست داوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران