ڕێکخراوی "موجاهیدینی خەلقی ئێران" بۆردوومانەکانی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی مەحکووم کرد و بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی ئێران پشتیوانی خۆیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
ڕێکخراوی "موجاهیدینی خەلقی ئێران" لە تێلێڤێزیونی خۆیدا لە پێوەندی لەگەڵ هەڕەشە و تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییە کوردستان پشتیوانیی خۆی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان ڕاگەیاند.
ئەو ڕێکخراوە لە تێلێڤێزیونی خۆیدا بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە و خەباتی گەڵی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چەندین کار و چالاکی کە لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چووە بە سروودی نەتەوایەتی ''ئەی ڕەقیب'' و سروودی شۆڕشگێرانە بڵاو کردووەتەوە.
لەو چالاکیانەی کە لە شارەکانی وەکوو: ''تاران، کەرج، زەنجان، سێمنان، نیشابوور، تۆربەت حەیدەرییە، کاشمەر، ئەندیکای خوزستان، کوهدەشت و مەرودەشت'' بەڕێوە چووە بنێرەکانی "خامنەیی، قاسم سێلمانی" ئاڵای ڕێژیمی ئێران و تابلۆکانی ئیدارەکانی بەسیج و ئیتلاعات و چەندین بنکەی دیکەی ڕێژیم سوتێندراون.
پێشتریش ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق بەنیسبەت بوردومانی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان ڕایگەیاندبوو: ''ڕێژیمی کوردکوژی ویلایەتی فەقیه دەست لە تۆپبارانی برایان و هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان هەڵناگرێت و جیددیتر دەبێتەوە. بۆ پاشەکشەپێکردنی ڕێژیم لە تۆپبارانکردنی خەڵکی بێ تاوان و حیزبە کوردییەکان لەو ناوچەیە دەبێ لە شارە ستملێکراوەکانی کوردستانی ئێران و سەراسەری ئەو وڵاتە وەکوو خوزستان ناڕەزایەتی دەببڕێت''.