کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

موخابرات بە فەرمی بانگەشە بۆ ئاخوند "ئیبراهیم ڕەئیسی" دەکات

13:32 - 24 جۆزەردان 2721

ئیدارەی موخابەرات لە ئێران و کوردستاندا کورتەپەیام بۆ هاووڵاتییان دەنێرێت کە پشتیوانی لە  "ئیبراهیم ڕەئیسی" بکەن.

لەو کورتەپەیامەدا لینکێکیش  بۆ هاووڵاتییان دەنێردرێت کە لە ڕێگای ئەو لینکەوە ناونووسی بکەن و پشتیوانی لە "ڕەئیسی" بکەن.

هاوکات داوا لە خەڵک کراوە کە ئەو کورتەپەیامە بۆ ١٤ کەسی دیکەش بنێرن هەتا پشتیوانی بۆ "ڕەئیسی" کۆ بکەنەوە.

"ئیبراهیم ڕەئیسی" یەکێک لە ئەندامانی "هەیئەتی مەرگ" بووە و بەربژێری ئەسڵییە بۆ پۆستی سەرکۆماری لە ئێراندا.