
خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و زۆربەی شاره‌كانی عێراق درێژەی هه‌یه و بەنیسبەت دیاریکردنی "محه‌ممه‌د عه‌لاوی" بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، ناڕەزایەتی لە ئارادایە.
هاوكات لایه‌نگرانی "سه‌در" ده‌یانهه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان كۆتایی پێ بهێنرێت، بەڵام خۆپیشانده‌ران، سەدر و لایەنگرانی به به‌كرێگیراوی ئێران دەزانن.
گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆپیشاندانەکان و هەروەها ڕێژه‌ی قوربانییانی خۆپیشاندەران ڕووی له زیاد بوونه‌وه‌یە.
له مانگی ئۆكتۆبری ساڵی ڕابردووه‌وه كه خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی پێكردووه، هەتا ئێستا ٥٨٧ خۆپیشانده‌ر كوژراون و پێنج كه‌سی دیکەش له ڕیزی هێزه‌كانی عێراق گیانیان له‌ده‌ست داوه.
خۆپیشاندەران، "سەدر" و لایەنگرانی به بەکرێگیراوی ڕێژیمی ئێران دەزانن و لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری ئەو وڵاتەدا بێزارن.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە و پەرەپێدان بە تێرۆریزم، ئارامیی ناوچەکەی تێکداوە.