کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مووساد و سیا" ڕەخنەیان کردووەتە ناو سپای تێرۆریستی پاسداران

14:10 - 20 جۆزەردان 2720

هێزی دادوەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە ''مووساد'' و ''سیا'' لە نێو سپای تێرۆریستی پاسداران، هێزە چەکدار و ئەمنییەتییەکانیدا دزەیان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان، ''غوڵامحسێن ئیسماعیلی" وتەبێژی هێزی دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە کەسێک بە ناوی سەید " مەحموود مووسەوی مەجد" بەهۆی ئەوەیکە لە کوژرانی پاسداری تێرۆریست ''قاسم سلێمانی"دا دەستی هەبووە بە ئیعدام مەحکووم کراوە.

ئەو وتەبێژەی هێزی دادوەریی ڕێژیم وتوویەتی ئەو کەسە لەسەر هاتوچوو و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی'' هاوکاریی "مووساد" و "سیا" دەزگا  سیخوڕییەکانی ئامریکا و ئیسرائیلیان کردووە.

ساڵی ڕابردوو "عەبدوڵڵا شەهبازی"، لێکۆڵەر و مێژوونووسی نزیک لە خامنەیی وتی: ''دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیل دزەیان کردووەتەوە نێو ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران".

"شەهبازی" وتبووی، بەرپرسانی ئێران نایانهەوێت دان بەوەدا بنێن کە ئیسرائیل دزەی کردووەتەوە نێو سیستمی ئیتلاعاتی ئێران.

"مەحموود عەلەوی"، وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، چەند ساڵ پێش باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل دزەی کردووەتەوە نێو هەندێک لە بەرپرسانی ئێمە.