کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا تەنیا ٢٩ لەسەد زیاد دەکرێت

11:51 - 15 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەز بەرپرسێکی ئاگادار لە ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ڕێژیمی ئێراندا وتی، مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا لە ٣.٥ ملیۆن تمەن بۆ ٤.٥ ملیۆن تمەن زیاد دەکرێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم مووچەی فەرمانبەران تەنیا ٢٩ لەسەد زیاد دەبێت، لە حاڵێکدا ئێستادا نرخی هەڵاوسانی ساڵانە لە ئێراندا ٤٥ لەسەد و نرخی هەڵاوسانی ماددە خۆراکییەکان زیاتر لە ٦٠ لەسەدە.

بۆشایی نێوان کەمترین ڕێژەی داهات و هێڵی هەژاری لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئێراندا زیادی کردووە و بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێژیم، ٣٠ لەسەدی هاووڵاتییان لەژێر هێڵی هەژاریی ڕها و ٦٠ لەسەد لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیان دەکەن.

کرێکاران لە ئێران سەبارەت بە دۆخی ژیان و حەقدەست لە دۆخێکی خراپتردا ژیان بەسەر دەبەن.

سەرەڕای ئەوەیکە هێڵی هەژاری بۆ بنەماڵەیەک بە فەرمی ٧٠ ملیۆن تمەن بەراورد کراوە، کرێکاران ساڵانە تەنیا ٢٦.٥ملیۆن تمەنداهاتیان هەیە.