![](/weney-mallperr/10974.jpg)
کوردستان میدیا: بەڕێوەبەرانی شیرکەتی پەیمانکاری موعتەبەر کە لە بەشی رێگەوبان و تۆنێلسازیدا کار دەکات ماوەی حەوت مانگە حەقدەستی ٥٥ کرێکاری خەڵکی سنەیان نەداوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، نەدان و دواکەوتنی مووچە و دەرکرانی پێرسۆنێل و کرێکاران لە شیرکەتە ئاوەدانکەرەوەکان ، نەدانی مافی بیمە و نەبوونی ئەمنییەت لە کاتی کارکردندا بەرۆکی کرێکارانی کوردی گرتووەتەوە.
لەم پەیوەندییەدا، کرێکارانی ئەو شیرکەتە راگەیاندووە، بەڕێوبەری شیرکەتی تۆنێلسازی ئینقلاب لە سنە بە بیانووی بارودۆخی ماڵی شیرکەت لەلایەن شارەداری سنەوە، مووچەی ٧ مانگی کرێکارانی نەداوە.
لەم پرۆژەیەی ئاوەدانکردنەوەدا ١٠٠ کرێکار کار دەکەن کە ٣٠ کەسیان نیگابانی تەواو کاربوونە و ٢٥ کرێکاری دیکەش بە شێوەی وەستاکاری کاردەکەن کە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویەوە هەتا ئێستا هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە.
لەم پێوەندییەدا، کرێکاران رایانگەیاندووە کە بە هۆی کەمی ماوەی قەرادادی کارەکەیان و ترس لە دەرکرانیان، ناتوانن بەدواداچوونی ویستەکانیان بکەن.
هەر لەم پەیوەندییەدا، شیرکەتی چوارقۆڵینەی مەهاباد کە زیاتر لە ١١ مانگە حەقدەستی ٢٠٠ کرێکاری نەداوە، ١٤٢ کرێکاری شیرکەتی چوارقۆڵینەکانی مەهاباد، لەسەر کارەکانیان دەرکراون و هەتا ئێستاش لەگەل ئەو کرێکارانە پاکانە نەکراوە.
کرێکارانی خوجێیی لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران (ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمیە) بەردەوام لەگەڵ کێشەی نەدانی حەقدەستی کرێکاران، گوێ نەدان بە داواکارییەکانیان، دەرکردن و نەبوونی ئەمنییەتی کار بەرەوڕوون.
دەرکردنی کرێکارانی خۆجێی لە پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە و پیشەیییەکانی کوردستان لەلایەن خاوەنکار و شیرکەتە پەیمانکارانی سەربە سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەرزبوونەوەی بێکاری و هەژاری لە پارێزگاکانی کوردستانی بەدواوە بووە.