بەپێی بڕیاراتی بەرپرسانی ڕێژیم، لە ساڵی ٩٩، هەر نوێنەرێکی ڕێژیم لە مانگێکدا ٣١ تا ٣٤ ملیۆن تمەن مووچە وەردەگرێت.
هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ١٥ لەسەد مووچەی کرێکارەکان زیاد کرا و حەقدەستی هەر کرێکارێک لە ئێستادا مانگێک یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار تمەنە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژەی هێڵی هەژاری لە ئێران، ٩ ملیۆن تمەن دیاری کراوە.
هەروەها ئەو کەسەی خۆی بە نوێنەری خەڵک دەزانێت، مووچەی مانگێکی نزیکی ٢٠ ئەوەندەی مووچەی کرێکارێکە.
ئەو بڕیاراتەی بەرپرسانی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە قەیرانێکی ئابووریی یەکجار زۆر لەسەر شانی هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگای ئێراندا قورسایی دەکات و خەڵکی هەژار و بێدەرەتانی ئێران ناچارن بۆ پاروویەک نان و شێوی شەو سەر لە نێو زبڵدانەکاندا بکەن.
ئەم جۆرە هەڵاواردنانە بەرهەمی سیاسەتێکی هەڵە و نابەرپرسانەیە کە لە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بە زۆری بەدی دەکرێت.