کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مووچەی کرێکاران تەنیا بەشی یەک حەوتووی ژیانیان دەکات

11:21 - 16 رەشەمه 2720

بەپێی ئاستی هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران، لە ئێستادا مووچەی کرێکاران بەسەختی وڵامدەری یەک حەوتووی ژیانیانە.

سەرۆکی ناوەندی باڵای ئەنجومەنە سینفییەکانی کرێکاران ڕایگەیاندووە: "مووچەی کرێکاران، بەسەختی وڵامدەری یەک حەوتووی بژێوییانە و بەپێچەوانەی هەندێک ئیدعا، سەرجەم کرێکاران وردە وردە زۆربوونەوەی هەڵاوسان و سەختییەکانی تا سەر ئێسک هەست پێ دەکەن".

ئەو ناوەندە بڕی ٦ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار تمەن مووچەی مانگانەی بۆ کرێکاران پێشنیار کردووە کە بە سەرەنجدان بە ژمارەگەلی هەڵێنجێندراوی هەڵاوسان دیاری کراوە و بۆ تاوتوێکردن لەبەردەستی شورای باڵای کاردایە.

هەڵاوسانی ئابووری بە ئاستێک لە سەرەوەیە کە ئەگەر ئەو ژمارە پێشنیارییەش بۆ مووچەی کرێکاران پەسند بکرێت، دیسان ٥٠ لەسەدی هێڵی هەژارییە و قەرەبووی ناکاتەوە.