کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مووچەی کرێکارانی شارەداریی ڕوانسەر نەدراوە

11:45 - 8 بانەمەڕ 2721

ماوەی چەند مانگە کرێکارانی شارەداریی "ڕوانسەر" مووچەیان وەرنەگرتووە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

کرێکارانی شارەداریی "ڕوانسەر" ماوەی ٤ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە و هەتا ئێستا چەندین جار داوایان لە شارەداری کردووە کە مووچەکانیان پێ بدەن، بەڵام بێ وڵام ماونەتەوە.

ئەو کرێکارانە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی دیکەیان نییە و دەڵێن کە زۆر بە دژواری دەتوانین بژێویی ژیانمان دابین بکەین.

هەروەها وتوویانە، بەهۆی کێشەی بێ پارەیی بەشێک لە بنەماڵەکان لە بەرەبەری هەڵوەشاندنەوەدان.