کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مڵکی منداڵانی کەمئەندامی زەینی لە سنە لە لەلایەن نوێنەری ئەو شارەوە داگیر کراوە

13:07 - 18 سەرماوەز 2720

مڵکی منداڵانی کەمئەندام کە بە مەبەستی گۆڕینی شوێنی پاراستنی ئەو منداڵانە کڕدراوە، چەندین ساڵە لەلایەن ''سەید مەهدی فەرشادان'' بەناو نوێنەری سنە، دیواندەرە، و کامیاران لە مەجلیسی ڕێژیم داگیر کراوە.

دەوروبەری ئەو بینایە سەر بە ئیدارەی بێهزیستیی پارێزگای سنەیە کە نوێنەری ئێستای سنە چەندین ساڵە لەوێدا نیشتەجێ بووە.

بەرپرسی دادگوستەریی پارێزگای سنە وتوویەتی: "لە ساڵی ٩٥ـەوە حوکمی چۆڵکردنی ئەو مڵکەمان داوە، بەڵام هەتا ئێستا بەڕێوە نەچووە و نوێنەری ئێستای سنە ئەو مڵکە چۆڵ ناکات".

بەنیسبەت ئەم داگیرکارییە چەندین جار سکاڵا تۆمار کراوە، بەرپرسانی دادوەری لەو شارە لە وڵامدا دەڵێن کە بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە کردووە، بەڵام دواتر بێدەنگ بوونە.

بە دوادانەچوون و بێدەنگبوونی بەرپرسانی دادوەریی ڕێژیم بەنیسبەت ئەم داگیرکارییە، بۆ هەموو کەس ئاشکرا و ڕوونە کە لەگەڵ بەناو نوێنەری سنە دەستیان لە کاسەیەکدایە.