کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەکانی ڕێژیم بە پشتیوانی سپا لە کوردستان "ماریجوانا" دەچێنن

11:05 - 9 رەزبەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، لە گوندی "گۆگجە" سەر بە ناوچەی "سەرشیوی" شاری"مەریوان" چەند کەسی ئەو گوندە لەگەڵ سێ کەسی دیکە خەڵکی "دیواندەرە" پێکەوە بە هاوبەشی گیای ماریجوانایان چاندووە.

ئەو چەند کەسەی خەڵکی "دیواندەرە" هەوڵیان دابوو کە بەشێک لە ماریجواناکە بدزن کە ئەو چەند کەسەی  گوندی ''گۆگجه" پێیان دەزانن و دوو کەسیان دەگرن و پاش لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر و ڕاگرتنیان لە ماڵەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، دواتر کاغەزێکیان پێ واژۆ دەکەن کە گوایە بۆ دزینی مەڕ و ماڵات هاتوون .

هەروەها کاتێک کە هەستیان کردووە کارەکەیان ئاشکرا بووە و خەڵک پێی زانیون شوێنی چاندنی ماریجواناکەیان کێڵاوە بۆ ئەوەی ئاسەواری دیار نەمێنێت.

ناوەنده ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانی ڕێژیم لەم کارە ئاگادارن و خۆیان لە کوردستان بە هاوکاریی مۆرەکانی خۆیان ماریجوانا دەچێنن.

شوناسی ئەو چەند کەسە لەلایەن ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" پارێزراوە.