کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەکانی ڕێژیم دان بە ئیختلاس لە دەسەڵات دادەنێن

11:30 - 12 رەزبەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر "محەممەد ڕەزا موقیمی" یەکێک لە کاربەدەستانی نیزامیی ڕێژیمی باسی لە زیادبوونی ٣ بەرابەریی ئیختلاس لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دەوڵەتی "ڕەئیسیـ"ـدا کردووە.

"موقیمی" وتوویەتی لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە بواری دروستکرانی پەروەندەی ئیختلاس ٦٢ لەسەد، ڕێژەی تاوانباران ٩٤ لەسەد و بەهای ڕیاڵ ٣٣٣ لەسەد بەنیسبەت ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی بەرتیل دان و وەرگرتن ٣٥٧ لەسەد بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو لە بواری بەهای ماڵی ڕووی لە هەڵکشان بووە و لەو بوارەوە دۆسیەسازی ١٩ لەسەد و ڕێژەی تاوانباران ٢٨ لەسەد زیادی کردووە.

"موقیمی" لەحاڵێکدا باسی لە زیادبوونی ٣ بەرابەریی ئیختلاس لە دەسەڵاتدا کردووە کە بەشێکی زۆر لەو ئیختلاسانە پێوەندییان بە دەورانی سەرۆکایەتی "غوڵامڕەزامۆحسێنی ئێژەیی" سەرۆکی نوێی دەزگایی دادوەریی ڕێژیمەوە هەیە کە لە سەرەتایی هاتنە سەرکاری بەڵێنیی بە خەڵک دابوو " دژایەتی لەگەڵ گەندەڵی و ئیختلاس" دەکات.