کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەکانی ڕێژیم هەڕەشە لە چالاکانی مەدەنی دەکەن

11:51 - 25 رێبەندان 2719

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە پارێزگای سنه لەلایەن مۆرەیەکی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە.

چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە سنه لەلایەن بەکرێگیراوێکەوە بە ناوی "ئەلف. شەبڕەنگ" هەڕەشەی لێدان و دۆسیەسازییان لێ کراوە.

ئەو ئەندامەی سپای تێرۆریستی پاسداران هەڕەشەی لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەو پارێزگایە کردووە کە ئەگەر لە هەڵبژارنەکاندا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری نەکەن لەگەڵ دەزگای بەناو دادوەری بەرەڕوو دەبنەوە.

"ئەلف. شەبڕەنگ" ئەندامی پایگای بەسیجی "ڕەجایی" سنه‌یە و لە گوردانی عاشوورای سپای بەیتولموقەدەسـ"ـدا کار دەکات.

گوردانی عاشوورای سپای بەیتولموقەدەس لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا دەستێکی باڵای لە سەرکوتی خەڵکی سنەدا هەبووە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوازێکەوە دەیهەوێت خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بکات.

بۆ بەشداری پێکردنی زۆرەملێی خەڵک لە هەموو پیلان و پلانێک کەڵک وەردەگرێت.

خەڵکی کوردستان و ئێران ڕێژیمی ئێران بە ڕێژیمێکی ڕەوا نازانن و نوێنەرانی مەجلیس بە دەستنیشاندەی خودی ڕێژیم دەزانن.