کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەجلیسدا هێرشیان کردە سەر نەتەوەی کورد

11:26 - 23 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: مۆرە دەستنیشاندەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەجلیسدا هێرشیان کردەوە سەر نەتەوەی کورد و بێڕیزییان بە نەتەوەی کورد کرد.

"محەمەد حەسەن نژاد"، یەکێک لە مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەجلیسدا هێرشی کردە سەر نەتەوەی کورد و بێڕێزیی بەو کەس و لایەنانەش کرد کە هێرشەکانی تورکیەیان بۆ سەر خاکی کوردستان مەحکووم کرد.

"حەسەن نژاد" لە قسەکانیدا باسی لەوە کردووە: "نەتەوەیەک بە ناوی کورد بوونی نییە".

لە لایەکی دیکەوە "نادر قازی پوور"، یەکێکی دیکە لە مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران، کوژرانی بیرمەندانی ئەتۆمیی کە لە لایەن خودی ڕێژیمەوە تێرۆر کرابوون، بە نەتەوەی کوردی پەیوەند داوەتەوە.

بە ناو نوێنەرانی خەڵک لە مەجلیسدا، یەکگرتوویی نەتەوەی کوردیان پێ قەبووڵ ناکرێت و هەوڵ دەدەن شەڕ و دووبەرەکی لە نێوان نەتەوەی کورددا دروست بکەن.