کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران مادە سڕکەرەکان بڵاو دەکەنەوە

13:32 - 3 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای دەستوپێوەندی و مۆەرکانی خۆییەوە لە کوردستاندا، مادە سڕکەرەکان بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی شامیانی مەریوان، لە ڕێگای چوار مۆرەی خۆییەوە کە لە بەکرێگیراوانی سپای تێرۆریستی پاسدارانن لەو ناوچەیە، لە شاری مەریوان، سنە، پاوە و سەلاس باوەجانی مادەی سڕکەر بڵاو دەکاتەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، بە هۆی ئەوەی کە دۆخی ئابووریی لە ئێراندا شپرز و شێواوە، ڕێژیم ئەو دۆخە بە دەرفەت دەزانێت و خەڵک بەتایبەت لاوان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و لەو ڕێگایەوە مادەی سڕکەر بڵاو دەکاتەوە.

ئێعتیاد وه‌ک کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، ده‌یان ساڵه‌ کۆمه‌ڵگای ئێرانی تووشی قه‌یران و کێشەی تایبەت کردووه‌. ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ دەیەی ٣٠ و ٤٠ی هه‌تاوییه‌وه‌ هەتا ئێستا له‌ په‌ره‌سه‌ندندا بووه‌ و چاره‌سه‌رییەکی باشی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و هەنووکەش ئێعتیاد بووه‌ به‌ دیارده‌یەکی به‌کۆمه‌ڵ و به‌رده‌وام ئاماری تووشبووان به‌ ماده‌ سڕکه‌ره‌کان لە زیادبوون و پەرەسەندندایە.

هۆکاری سەرەکیی چوونەسەرەوەی گیرۆدەبوون بە مادە سڕکەرەکان لە نێوان کەسانی خوێندەواردایە،  کە ئەویش هۆکارەکەی  بێکارییە، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە بەردەوام ڕەت دەکرێتەوە و ئەو هۆکارە بەبێ پەیوەندی دەزانن.