ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه، "سه‌لاح مێهرپه‌روه‌ر"، چالاک و تێكۆشه‌رێكی ناسراو و میدیاکارێکی كورد و هه‌روه‌ها ئەندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری كوردستان، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ست دا.
"سه‌لاح مێهرپه‌روه‌ر" كوڕی كاک "بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر"، تێكۆشه‌ری ناسراوی كورده كه ساڵانێكی دوورودرێژی ته‌مه‌نی له خه‌باتی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا ته‌رخان كردووه و چه‌ندین ساڵ ئه‌ندامی ڕێبه‌ری و ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووە.
بنه‌ماڵه‌ی مێهرپه‌روه‌ر و هه‌روه‌ها كۆنه‌پۆشی، بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێر و تێكۆشه‌ری كوردن كه له خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ڕۆڵێكی دیاریان هەبووە.
كاك سه‌لاح ساڵی١٣٦٧ بوو به پێشمه‌رگه له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا وچه‌ند ساڵ مامۆستای شۆڕش و چه‌ند ساڵیش له كادره به تواناكانی كۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نیی ئه‌وكاتی حیزب بوو.
ئه‌و كه‌سێكی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌گ بوو و له هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا به‌شدار بووە و كۆچی نابه‌وه‌ختی دڵی دڵسۆزانی خه‌مبار كرد.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری كۆچكردوو و به‌تایبه‌تی كاک بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ده‌كات و خۆی به هاوبەشی خه‌میان ده‌زانێت.