کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میرزای هەوشاری کۆچی دوایی کرد

10:27 - 3 جۆزەردان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردان میرزا "حوسێن فەقیهی گەزەردەرە" ناسراو بە "لالە حوسێن" کوڕی گەورەی میرزا ئەحمەد، لەدایکبووی ساڵی ١٣١٤ی هەتاوی خەڵکی ناوچەی "هەوشار" بەهۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

"میرزا" هەر لە تەمەنی مێرمنداڵی و لاویەتییەوە لە خزمەت باوکی و هەروەها "مەلا، ئەدیب و خوێندەوار و کەسایەتییە هەڵکەوتەکانی ناوچەی هەوشار پەروەردە دەبێت.

کەسایەتی ئەدەبی و نیشتمانپەروەری میرزا "حوسێن" وای کردبوو کە لەگەڵ گەورەپیاوان و گەورەئەدیبانی سەردەمی خۆی هاتووچۆی هەبێت.

"میرزا" خاوەنی چەندین بەرهەمە کە بەهۆکاری تایبەت نەیتوانیوە چاپیان بکات.

"میرزای هەوشاری" وەک کەسێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر، شوێندانەری بیری کوردایەتی بوو بۆ لاوان و گەنجانی ناوچەی هەوشار.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکاری نابراو و هەروەها کۆمەڵگای ئەدەبیی کوردستان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.