کوردستان میدیا: مه‌رجی ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان میسر بۆ رێژیمی تاران ئه‌وه‌یه که ئه‌و رێژیمه ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌کات.
رۆژنامه‌ی شرقالاوسط بڵاوی کردۆته‌وه که ئهحمهدینژاد له دیداری ژماره‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی میسری له تاران گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر لێپرسراوانی میسر داوا بکه‌ن به په‌له سه‌ردانی میسر ده‌که‌م.
سه‌رچاوه‌که له زاری دیپلۆماتێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر نووسیویه‌تی: رێژیمی تاران ماوه‌یه‌که ژماره‌یه‌ک له گرووپه میسرییه‌کان بۆ ئێران بانگهێشت ده‌کات و له رێگای ئه‌وانه‌وه گوشار بۆ لێپرسراوانی میسری دێنێت هه‌تا پێوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات ئاسایی بێته‌وه.
ئه‌و لێپرسراوه ده‌وڵه‌تییه‌ی میسر گوتوویه‌تی: هه‌ڵوێستی میسر له‌هه‌مبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان تاران و قاهیره نه‌گۆڕه و ئه‌و رێژیمه ده‌بێ ده‌ست له ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عه‌ره‌بی هەڵبگرێت.
زیاتر له ٣٠ ساڵه پێوه‌ندیی نێوان تاران و قاهیره بچڕاوه و ئێستا رێژیمی ئێران پاش رووخانی حکوومه‌تی حوسنی موباره‌ک سه‌رکۆماری پێشووی میسر، هه‌وڵی ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان ده‌دات.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران