![](/weney-mallperr/1784.jpg)
کوردستان میدیا: بانکی ناوه‌ندیی میسر تێکڕای بانکه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵکران له‌گه‌ڵ بانکه ئێرانییه‌کان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ قه‌ده‌گه کردووه.
ماڵپه‌ڕی عه‌سری ئێران به پشت به‌ستن به رۆژنامه‌ی شه‌رقی میسری بڵاو کردۆته‌وه، بانکی ناوه‌ندیی میسر هوشداریی به تێکڕای بانکه‌کانی میسر له‌و وڵاته و ده‌ره‌وه‌ی میسر داوه که‌له هه‌ڵکردنی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بانکه ئێرانییه‌کان و به‌تایبه‌ت بانکی ناوه‌ندیی ئەو رێژیمه خۆ ببوێرن.
ئه‌م بڕیاره هه‌روه‌ها هه‌ژماری بانکه‌کانی میسر له ئه‌مریکا ده‌گرێته‌وه که‌له رابردوودا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران هه‌بووه.
ئه‌م بڕیاره‌ی بانکی ناوه‌ندیی میسر سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه کرانی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ سیستمی بانکیی رێژیمی ئێران، چه‌ند مانگ پێش ئێستا ده‌رکراوه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، رێژیمی ئێران به هۆی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، توانای وه‌رگرتنی پشکی خۆی له قازانجه‌کانی بانکی گه‌شه‌ی میسر ــ ئێران‌دا نییه.
بانکی گه‌شه‌ی میسر ــ ئێران که له‌سه‌دا ٤٠ی سه‌رمایه‌که‌ی له ده‌ستی ئێران دایه، پێش شۆڕشی ئێران دامه‌زراوه و وێڕای پچڕانی پێوه‌ندیی نێوان دوو وڵات، ئه‌و بانکه درێژه به چالاکییه‌کانی ده‌دات.
قازانجی گشتیی ئه‌و بانکه له یه‌ک ساڵی داراییدا، ١٨٤ میلیۆن و ٧٩ هه‌زار جنیه (یه‌که‌ی دراوی وڵاتی میسر)ـه که پشکی ئێران به‌پێی ئه‌و ٤٠%ـه، ١٥ میلیۆن و ٢٢٣ هه‌زار دولار له خۆ ده‌گرێ.