کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥٠ میلیارد تمەن لە بورس چووەتە درەوەی وڵات

18:45 - 12 بانەمەڕ 2721

"مۆحسێن عەلیزادە" ئەندامی باڵای شۆرای بورس وتوویەتی، نزیک ١٥٠ میلیارد تمەن، بۆ کڕینی نەهێن پارە (دراوی دیجیتاڵی) لە بورس چووەتە دەرەوە وڵات.

بە وتەی ناوبراو کەسانی حەقیقی و حقووقی ئەو بڕە پارەیەیان لە ماوەیەکی کەمدا لە بازاڕ ڕەوانەی وڵاتانی دیکە کردووە.

بەپێی قسەکانی ناوبراو ژمارەیەک لەو کەسانەی قازانجیان لەو بازاڕەی بەدەست هێناوە لە شوێنێکی نەشیاوی دیکەدا سەرمایەگوزاریان کردووە.

زۆرێک لە کارناسانی ئابووری هۆشداری بە خەڵک دەدەن کە فریوی درۆکانی ڕێژیم نەخۆن و سەرمایەکانی خۆیان ڕەوانەی بازاڕی بورس نەکەن، چونکە ڕێژیم بە دانانی بازاڕی درۆ بەو نیازەیە کە پارەی خەڵک بۆ ئەم بازاڕانە ڕابکێشێت و کەمیی بودجەی خۆی پێ قەرەبوو بکاتەوە.

ڕێژیمی ئێران زیادکردنی داهاتە ماڵیاتییەکانی وەکوو یەکێک لە ڕێگاکانی قەرەبووکردنەوەی کەمیی بودجە هەڵبژارد، بەڵام بە دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنەکان خەسارێکی زۆری بەرکەوتووە، بەم هۆیەوە ڕێژیم بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی بودجە بانگەشە بۆ سەرمایەگوزاری لە بازاڕی بورسدا دەکات.