ڕۆژنامەی جیهانی سەنعەت بڵاوی کردووتەوە بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە ٤٠ میلیارد دۆلار پارەی ئێران لە وڵاتانی بیانی دەستی بەسەر داگیراوە
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە چین ٢٠ میلیارد دۆلار، هیند ٧، کۆرەی باشوور ٦ عێراق ٢ و ژاپۆن ١.٥ میلیارد دۆلار پارەی ئێرانیان لە بانکەکانی خۆیاندا ڕاگرتووە.
وڵاتانێک کە دارایی ئێرانیان لە بانکەکاندا ڕاگرتووە پێوەندیی سیاسییان لەگەڵ ئێراندا هەیە بەڵام بە قازانجی ئامریکا کار دەکەن.
"عەبدولناسر هیمەتی" سەرۆکی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران پێشتر باسی لەوە کردبوو دەیان میلیارد دۆلار لە پارەی ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.