کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ میلیارد یۆرۆ پارەی هەناردەکراوی ڕێژیمی ئێران نەگەڕاوەتەوە

17:48 - 9 بەفرانبار 2720

دیوانی ژمێریاریی بودجەی ساڵی ٩٨ بڵاوی کردووەتەوە ١٤.٨ میلیارد یۆرۆ پارەی هەناردەکراوی ڕێژیمی ئێران لە ٢٢ی گوڵانی ٩٧ـەوە هەتا ٣٠ی خەزەڵوەر نەگەڕاوەتەوە خەزێنەی ڕێژیمی ئێران.

دیوانی ژمێریاریی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە بانکی ناوەندی ٢٥٠ هەناردەکار کە بڕی  ٥.٧ میلیارد یۆرۆ پارەیان وەرگرتووە داهاتەکەیان بۆ ئێران نەگەڕاندووەتەوە.

ژووری بازرگانیی ڕێژیم پێشتر بڵاوی کردبووە، بەشی زۆری ئەو پارەیەی کە نەگەڕاوەتە بۆ نێوخۆ سەر بە شیرکەتە دەوڵەتییەکانە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی دیوانی ژمێریاریی هەبوونی ڕانت، ناکارامەیی سیستمی دابینکردنی پارەی دەوڵەتی و بشێوی لە دەسەڵات و لە ڕاستیدا سیاسەتی دابینکردنی پارەی دەوڵەتی بۆ پێشگرتن لە گرانی سەرکەوتوو نەبووە.