کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە بوون بە ئامانجی هێرشی فڕۆکەگەلێکی نەناسراو

12:24 - 2 سەرماوەز 2720

جارێکی دیکە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریە لەلایەن فڕۆکەگەلی نەناسراوەوە هێرشیان کرایە سەر.

ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز هێرشێکی ئاسمانی و قورس لەلایەن چەندین فڕۆکەی شەڕکەری نەناسراوەوە؛ کرایە سەر بنکەکانی هێزە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژئاوای "ئەلبووکەماڵ" لە دەوروبەری پارێزگای "دەیرولزوور" کە چەندین تەقینەوەی یەک لە دوای یەکی بەدواوە بوو.

تا ئێستا ڕاپۆرتێک بەنیسبەت زیانە مادی و گیانییەکانی ئەو هێرشەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە کە بنکەی هێزە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی دەکرێتە سەر.

ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی هێرش بۆ سەر میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی کردووە کە لە ناوچەکەدا خەریکی ئاژاوەنانەوە و کردەوەی تێرۆریستین.