کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٧ میلیشیای سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە کوژران

12:18 - 8 رەشەمه 2720

لە هێرشێکی "پێنتاگۆن" بۆ سەر بنکەی هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە ١٧ کەس لە هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران.

فڕۆكه‌كانی ئامریکا به‌ فەرمانی "جۆ بایدن" سه‌رکۆماری ئامریکا بۆردوومانی ئه‌و گرووپه‌ چەکدارانەی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان كردووه‌.

وەزارەتی بەرگریی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە ئەو بۆردومانانە چەندین پێگەی میلیشیاكانی لە نزیک خاڵێكی سنووریی وێران كردووە، كە گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە ئێران بەكاریان دەھێنا.

ئەو هێرشەی ئامریکا لە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک ھێرشی مووشەكی بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریكا لە عێراق لەلایەن میلیشیاكان سەر بە ئێران ئەنجام دراوە.