کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥ میلیشیای سەر بە ڕێژیمی ئێران لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە کوژران

12:03 - 30 پووشپەڕ 2721

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕ ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر بنکە نیزامییەکانی هێزەکانی سووریە لە ناوچەی ''ئەلسەفیرە'' لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ''حەلەب'' ٥ کەس لە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران.

ئەو ناوندە ماڤی مرۆییە باسی لەوە کردووە کە لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە حەلەب ڕووی داوە.

هەروەها لەو هێرشەدا چەندین بنکە و ئەنباری چەکوچۆڵی سپای پاسداران و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کراونەتە ئامانج.