![](/weney-mallperr/12592.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ دابینکردنی بوودجه، هەتا کۆتایی ئەمساڵ یارانەی ٦ میلیۆن کەسی دیکە دەبڕن و ئەوەش لە کاتێکدایە کە بژیوی ژیانی خەڵک لە ئێران لە ئاستێکی زۆر لاوازدایە.
هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە، یارانەی ٦ میلیۆن کەسی دیکەی ئێران لە درێژەی بێبەشکردنی خەڵکی ئێران لە یارانه، دەبڕن و بەرپرسانی ڕێژیم بە بیانووی دابینکردنی بوودجه هەتا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بەرنامەیە جێبەجێ دەکەن.
بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیمی ئێران لە کاروباری دارایی و ئابووریدا دەڵێن کە بە بڕێنی یارانەی ئەو ٦ میلیۆن کەسه، بڕی ٣٢٧٦ میلیارد تمەن داهات بۆ وڵات دەگەڕێتەوە.
جێگری خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی وەزیری کار، هاوکاری و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە، هەتا کۆتایی ئەمساڵ ٦ میلیۆن کەس لە یارانە بێبەش دەکرێن و ناوبراو ڕایگەیاند کە بەپێی یاسا لەسەدا ٤٠ی لانیکەمی حەقدەستەکان کە دەبێتە ٣ هەزار تمەن، دەدرێتە کەسانی هەژار.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لە درێژەدا ڕایگەیاند، هەنووکە بە بێبەشکردنی ٣ میلیۆن کەس لە یارانە، مانگانە ١٣٦ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن و ساڵانە یەک هەزار و ٦٣٨ میلیارد تمەن پارە ئازاد دەبێت.
بێبەشکردنی خەڵک لە یارانەکان لە حاڵێکدایە کە خەڵکی ئێران لە بواری بژیوی ژیان لە ئاستێکی زۆر لاوازدانە و ڕێژیمیش هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار نادات.
بەرنامەی یارانە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی بە بڕیاری مەحموود ئەحمەدینژاد سەرکۆماری ئەو کاتی ڕێژیمی ئێران پەسند کرا کە بەپێی ئەو بڕیارە هەر تاکێک لە ئێران مانگانه ٤٥ هەزار و ٥٠٠ تمەن پارەی نەختی وەردەگرت.