کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مێحوەری "شیعی – ئێرانی" مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل له ساڵی ٢٠٢١دا

18:10 - 18 بەفرانبار 2720

دامەزراوەی زانیارییە ستراتیژییەکانی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: "ئیسرائیل ئەمساڵ لەگەڵ سێ گرفتی گەورەی ئەمنییەتی بەرەوڕوو دەبیتەوە".

ئەو دامەزراوەیە ڕایگەیاندووە سەرەکیترین کێشەی ئیسرائیل هاتنە سەرکاری "جۆ بایدنـ"ـە کە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئامریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناوکی و کەمبوونەوەی گوشارەکان بۆ سەر ئێران، باندۆڕەکی گەورەی لە سەر سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەتی ئیسرائیل دەبێت.

لە درێژەی لێکۆلینەوەکانی ئەو دامەزراوەیە باس لەوە کراوە کە مەترسیی زۆربوونی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ ئیسرائیل هەیە و دەتوانێ ئەمنییەتی ئیسرائیل بە لێگەڕ بکێشێ.

ئەو دامەزراوەیە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە جموجۆلی "حەماس" لە باریکەی غەزە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئیسرائیل لە ساڵی داهاتوودا.

لە ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەدا هاتوووە کە دوژمنانی ئیسرائیل لە دوای شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل نین بەڵام ئیسرائیل دەبێ ئامادەی بەرگری لە خۆی هەبێت.