![](/weney-mallperr/10941.jpg)
کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران لە کێبڕکێی وەرزشێکی رەزمیدا، پلەی یەکەمی لە ئاستی ئێراندا مسۆگەر کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە کێبڕکێیە وەرزشییەکان کەلە رێکەوتی ٤ی جۆزەردان لە ئاستی ئێراندا بەڕێوە چوو، پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
زاهیر قادرزادە، ناوی ئەو وەرزشوانە کوردەیە کەلە وەرزشی رەزمیی پاهویوت لە کێشی ٦٧ کیلۆدا، پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.
وەرزشوانانی کورد لە ٤ پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵات سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و رێژیمی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات، بەردەوام لە کێبڕکییەکاندا لە ئاستی جیهانی و ئێران، میداڵی رەنگاوڕەنگ بە دەست دێنن.