کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مێلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە "ئەلبووکەماڵ" بۆردومان کران

15:24 - 20 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ئەلبووکەماڵ لەلایەن فڕۆکەگەلێکی نەناسراوەوە بۆردومان کران.

بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لە سووریە، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی بەفرانبار، لەلایەن فرۆکەگەلێکی نەناسراوی بێفڕۆکەوانەوە، هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی "ئەلبووکەماڵ" لە سووریە.

لەو هێرشانەدا شاری "ئەلغەلا" و گوندی "ئەلعەباس"، لە دەوروبەری ناوچەی "ئەلبووکەماڵ" کراونەتە ئامانج.

چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاندووە، لە زیانەکانی ئەو هێرشە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ڕوون نییە کە چ لایەنێک ئەو هێرشەی ئەنجام داوە.

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن کە ئەو هێرشانە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ژێر چاوەدێریی ئامریکا ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەو هێرشانەی بەئەستۆ نەگرتووە.

هەروەها هەندێک سەرچاوەی دیکە باس لە کوژرانی ٨ کەس لەو هێرشەدا دەکەن، لە حاڵێکدا کە هیچ لایەن و سەرچاوەیەکی فەرمی باسی لە هەبوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەکردووە.