کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەجلیس لە دەستی سپادایە

16:59 - 3 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: مۆرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە مەجلیسی ڕێژیمدا، بەهۆی ڕەخنە لە سپا داوایان کرد کە "عەلیڕەزا ڕەحیمی" لەسەر کارەکەی لابردرێت.

ماڵپەڕی "کەلیمە'' سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە دوای ڕەخنەی "عەلیڕەزا ڕەحیمی" لە وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هیزە چەکدارەکان، بەهۆی بڵاوکردنەوەی فیلمی دوو میللییەتی لە مەجلیسدا، ٢٩ نوێنەری مەجلیس داوایان کرد ناوبراو لەسەر کارەی لابردرێت.

ئەو ماڵپەڕەی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە: "وا وێدەچێت نوێنەرانی مەجلیس مافی ئەوەیان نییە ڕەخنه له سپای تێرۆریستی پاسداران بگرن و لە ڕێگای مۆرەکانی خۆیانەوە هەموو کەس و لایەنێک لەسەر کارەکەیان لادەبەن".

بەپێی یاسای بنەڕەتیی ڕێژیمی ئێران، نوێنەرانی مەجلیس مافی ئەوەیان نییە سکاڵا لە بانکی ناوەندی، سپا و دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم بکەن.

سەرۆکی پێشووی کۆمیسۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێرانیش، بههۆی قسەکانی لەبارەی کەمکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ ئامریکا کەوتە بەر هێرشی سپای تێرۆریستی پاسداران.

قسەکانی ناوبرا بە "ناکۆکی لەگەڵ بنەماکانی حکوومەت" پێناسە کرا.

سپای تێرۆریستی پاسداران بە هەموو هێزی خۆیەوە ڕەخنەگران و دژبەرانی خۆی لادەبات.