کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەجلیسی ڕێژیم لە ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا هۆشداری دا

18:52 - 19 خاکەلێوه 2720

ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بەنیسبەت تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا، باسی لە دابەزینی ٣٠ لەسەدی هەناردەکردنی ئێران لە مانگی ڕەشەمەی ٩٨ بەنیسبەت ماوەی وێکچوو لە ساڵی ٩٧دا کردووە.

لە ڕاپۆرتی ئەم ناوەندەی ڕێژیم کە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەڵێوە، بڵاو بووتەوە، باس لە دابەزینی مامەڵە بانکییەکان لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨ و گوشاری لەڕادەبەدەری ئابووریی بەر سەر بوارەکانی خزمەتگوزاریدا کراوە.

دابەزینی مامەڵە بانکییەکان، وەکوو لێکەوتەکانی کۆرۆنا لە سەر ئابووریی ئێران باسی ئاماژەی پێکراوە.

ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لەم ڕاپۆرتە نوێیەی خۆیدا هۆشداریی داوە لە ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی خەڵک؛ تەواویەتی ڕێژیم لە بواری ناکارامەیی دەکرێتە ئامانج.

ئەم ناوەندە پێشبینی کردووە کە کاریگەریی ڕەوتی ئەم شێوە بەڕێوەبەرییە، بە ئەگەری زۆرەوە ئەوە دەبێت کە لە ساڵی ٩٩ی هەتاویدا، ئێران تووشی بەرەنگاری لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی دەبێت.

لەم ڕاپۆرتەدا بە سادەگرتنی بابەتەکان، بێ باوەڕیی بەڕێوەبەرانی ڕێژیم بە لابردنی قەیرانەکانی کۆرۆنا و سەرلێشێواوی لە ڕووبەرووبوونەوە لە کاتی قەیرانەکاندا باسی لەسەر کراوە.

ئەو ناوەندەی مەجلیسی ڕێژیم پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بەنیسبەت وەدرەنگخستنی ناوەندەکانی دەسەڵات بۆ پیشتوانیی لە هەژاران لەو دۆخەدا هۆشداریی دابوو.