کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەجلیسی ڕێژیمی ئێران پێی دەوترێت "باوەژن"

13:16 - 4 بانەمەڕ 2720

"محەممەد موهاجری" یەکێک لە بناژۆخوازەکانی ڕێژیم وتوویەتی، مەجلیسی یازدەیەم لە باشترین حاڵەتەدا "باوەژنـ"ـه.

ناوبراو وتوویەتی، تەنیا ٤٢ لەسەدی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کرد.

بەپێی خودی قسەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم، نوێنەرانی مەجلیس بە دەنگی خەڵک هەڵنەبژێردراون.

بە وتەی "موهاجری"، زۆرینەی نوێنەرانی مەجلیس کەمتر لە ٢٥ لەسەد دەنگیان هێناوەتەوە. زیدیشی کردووە، نوێنەرانی مەجلیس نوێنەری ١٠ لەسەدی کۆمەڵگان.

ئەو قسانە باس لەوە دەکات کە لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی یازدەیەمی ڕێژیمی ئێران لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، خەڵک بەشدارییان نەکردووە.

هه‌رچه‌ند "موهاجری" ده‌ڵێت کە مه‌جلیسێكی ڕه‌وا و یاسیاییه‌، به‌ڵام ناڕه‌وایه‌ و خه‌ڵكی ئێران مه‌جلیسی ڕێژیمیان پێ ڕه‌وا و یاسایی نییه.

لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی یازدەیەمدا خەڵک دەنگی "نا"یان بە ڕێژیم دا و زۆرینەی خەڵک بەشدارییان نەکرد.

کاربەدەستانی ڕێژیم خۆیان باس لەوە دەکەن، مەجلیس لە ئێراندا نمایشییە و هیچ بڕیارێک ناتوانێت بدات.