کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەجلیسی ڕێژیمی ئێران گەڵاڵەیەکی بۆ دابینکردنی ماڵیی سپای قودس دابین کردووە

16:27 - 15 بەفرانبار 2720

مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕێژیم لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکدا بە ناوی "هەوڵی بەرانبەر بە تێرۆری قاسم سلێمانی" دەوڵەتی بە پاڵنەریی وڵاتانی ناوچەکە بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئامریکا و دابینی تێچووی دابینکردنی تەناهی لەو وڵاتانەدا ئەرکدار کردووە.

لە ئەگەری پەسندکردنی ئەو گەڵاڵەیە ڕێژەیەک لە نرخی هەناردەکردنی ساڵانەی ئێران بۆ عێراق بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەدرێت بە سپای قودس.

ئەو گەڵاڵەیە کە لە ١٦ مادە پێک هاتووە، لەسەر بنەمای ٤ بابەتی "کردنەدەرەوەی ئامریکا و هەوڵی بەرانبەر بۆ لاوازکردنی ئامریکا لە ناوچەکە، بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل، بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریزمی ئابووریی ئامریکا دژی ئێران و بەدواداچوون بۆ سیاسەتی دەرەوە" هێنراوەتە بەر باس.

هەروەها گوشار بۆ سەر خەڵکی ئێران کە دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەن لەژێر ناوی "تێرۆریست" و "سیخوڕ"ی هەڵکشاوە و هەر چەشنە دانوستاندنێک لە دەرەوەی "بابەتی ناوکی" قەدەغە ڕاگەیەندراوە.

ڕێژیمی ئێران هەروەها بەتەمایە بۆ ڕاکێشانی هێزی زیاتر بۆ نێو لقی دەرەوەی سنوورەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران واتە سپای "قودس"، مافی هاووڵاتیبوون بەو کەسانە دەدات کە دەبنە ئەندامی سپای قودس.

ڕێژیمی ئێران لەو باوەڕەدایە ئەو وڵاتانەی کە بنکەی نیزامیی ئامریکای لێیە، بەرپرسیارە لە بەرانبەر هەر چەشنە هێرشێکی نیزامی و هەوڵێکی بەرانبەر دژ بە ئێران.