کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مەجید ناسریی نژاد" وتوویەتی سەفەری ڕەئیسی بۆ "ئەحواز شانۆیە

12:57 - 7 خەرمانان 2721

"مەجید ناسریی نژاد" بەناو نوێنەری شاری "شادگان" سەر بە پارێزگای "ئەحواز" سەفەری " ئیبراهیم ڕەئیسی" بۆ ئەو پارێزگایه بە شانۆ وەسف کردووە.

ئەو نوێنەرەی ڕێژیم وتوویەتی" ئەو سەفەرە کورت و یەک ڕۆژانە ناتوانن کێشەی ئەحواز چارەسەر بکەن" و داوای لە ڕێژیم کردووە ئەو ڕەوتە کۆتایی پێ بێنێت.

هەروەها وتوویەتی ئەو سەفەرە بە بێ ئاگاداریی پێشو بووە  و وای دانێین ئەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی کرد یا لەگەڵ کاربەدەستانی پارێزگاش چاوپێکەوتنی هەبێت کاتێک کە نوێنەرانی ئەو پارێزگایە ئاگادار نەبن چ سوودێکی هەیە".

ئەو نوێنەرەی ڕێژیم جارێکی دیکە جەختی کردووەتەوە کە" هیوادارم دەسەڵات ئیتر دریژە بەو ڕەوتە نەدات، چون بەو کارانە نەتەنیا کێشەکان چارەسەر نابن بەڵکوو کێشەی خەڵک زیاتریش دەبێت".

ڕۆژی هەینی ٥ی خەرمانان "ئیبڕاهیم ڕەئیسی"سەرکۆماری نوێی ڕێژیمی ئێران بە بێ ئاگاداری پێشوو و لەحاڵێکدا سەردانی ئەو پارێزگایەی کردووە کە لەو ماوەیەدا ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەهەمبەر بێئاویدا بە توندی سەرکوت کرابوون.