کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحکوومکردنی بێڕێزی بە پەیکەرەی مامۆستا "هەژار"

13:06 - 21 گەلاوێژ 2721

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگرتێبەردان و بێڕێزی بە پەیکەرەی مامۆستا "هەژار"ی مەحکووم کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

شێواندنی پەیکەرەی مامۆستا هەژار مەحكووم دەكەين!

بەرەبەیانیی ڕێکەوتی  ۲۱ گەلاوێژى ١٤٠٠ى هەتاوى کەسانێکی ناسراوى ڕێژيمى ئيران به هەڵکردنی ئاگرى تەکەر لەبن پەیکەرەی مامۆستا هەژار بێڕێزیان بە پەیکەرەی ئەم کەسایەتییە گەورەی کورد کردووە.

بەداخەوە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووە چەند جار گڵکۆ، پەیکەرەى شاعيران،  هونەرمەندان، شوێنەواره نەتەوەیی و پیرۆزەکان لەلايه ن كەسانى نيزامى و ئەمنييه تیى ڕێژيمى ئيران لە مەهاباد شێوێندراون.

يەكيەتىی پيشەيى مامۆستايانى كوردستانى ئيران به توندى ئەو كردەوەى ڕێژيم مەحكووم ده كات و داوا له خەڵكى كوردستان و ماموستايان و كەسايەتييەكان دەكات لەهەمبەر ئەو بێڕێزييه بێدەنگ نەبن و هەڵوێستى ناڕەزايەتييان هەبێت.

يەكيەتى پيشەيى مامۆستايانى كوردستانى ئيران

٢١ى گەلاويژى ١٤٠٠ی هەتاوی