کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەرگی زیندانییەکی کورد لە زیندانی سنە

14:47 - 23 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: زیندانییەکی کورد لە زیندانی سنە بە هۆی نەخۆشی و پێڕانەگەیشتنی بەشی پزیشکیی زیندان، گیانی لەدەست دا.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، سەرلە بەیانیی رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، زیندانییەکی کورد بەناوی سامان ئەمینی لە زیندانی سنە بە هۆی نەخۆشی گیانی لەدەست دا.
لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا، یەکێک لە هاوبەندییەکانی ناوبراو بە موکریانی رایگەیاندووە، سامان ئەمینی، خەڵکی سنە کە ماوەی ٦ مانگە تووشی ئازاری مل ببوو، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە گیانی لە دەست دا.
بەپێی مادەی ١١٨ی ئاییننامەی بەڕێوەبەریی زیندانەکان، پێڕاگەیشتن و دەرمانی مەحکووم کراوان لە ئەستۆی زیندان دایە.