ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەریوان لە گوندی "گوڵچێر" سەر بە پارێزگای سنە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەرەوپیری نەورۆزەوە چوون.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو گوندە بە نووسینی دروشمی "نەورۆز هێمای یەکگرتوویی نەتەوەیی و نەورۆز بڵێسەی پێناسەی نەتەوەییمانە"، هەروەها بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەم ڕۆژە پێشوازییان لە نەورۆزی کوردەواری کرد.
هەروەها شارەداریی ڕێژیم لەو شارە بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لەلایەن خەڵکەوە خۆی بڕیاری داوە لە هەندێک شوێنی دیاریکراو ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە ببات.
بە دوای ئەو بڕیارەی شارەداری، هاووڵاتییان داوا دەکەن ئەو شوێنانەی کە شارەداری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز دیاریی کردوون، تێیدا بەشداری نەکەن.
هەر لەو پەیوەندییەدا ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵک کردووە لەو ڕێوڕەسمانەی کە ڕێژیم بۆ نەورۆز بەڕێوەی دەبات بەشداری نەکەن و خەڵک خۆیان بە شێوەیەکی بەشکۆ نەورۆز جێژن بگرن.